هەندێ تێبینی و زانیاریی گرنگ لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا
کۆرۆنا کێشەیەکی گەورەیە بۆ هەموومان. ئێستا پێویستە هەموومان یارمەتی بدەین. دەبێ ئەولەویەتی یەکەممان ئەوە بێت کە مرۆڤەکانی تر بپارێزین – بەتایبەت ئەو کەسانەی کە لە گرووپی مەترسیدان–.
لە نۆردڕاین-ڤێستفالێن (NRW)، هەمووان دەبێ لەنێو پاس و شەمەندەفەر، لە کاتی شتکڕین، و هەروەها لە شوێنە کولتووریەکان و شوێنە گشتیەکانی ڕابواردن ماسک بە کار بهێنن.
خەڵک دەتوانن وادەی چاوپێکەوتن بگرن بۆ ئەوەی سەردانی شارەوانی بکەن. ئەم ڕێسایانەی خوارەوە کاریان پێ دەکرێت بۆ پاراستنی ئەو کەسانەی کە سەردانی شارەوانی دەکەن و هەروەها بۆ پاراستنی کارمەندانی شارەوانی:
• بۆ سەردانی شارەوانی دەبێ حەتمەن لەپێشدا وادەی چاوپێکەوتن بگریت.
• لە کاتی هاتنەنێو شارەوانی پێویستە دەمولووتت بە ماسک یان شتێکی هاوشێوەی داپۆشیبێت. لانیکەم دەبێ ماسکی ئاسایی بە کار بهێنیت.
• پێویستە لانیکەم 1.5 میتر مەودا لەنێوان خۆت و کەسانی تر بپارێزیت.
• ناونیشانی پەیوەندیی ئەو کەسانەی کە سەردانی شارەوانی دەکەن تۆمار دەکرێت و ژمارەی سەردانکەران کۆنترۆڵ دەکرێت.
• شوێنی چاوەڕوانی لە هۆڵی گشتی دا یە، و لەوێ هاتووچوو کۆنترۆڵ دەکرێت بۆ ئەوەی لە پاراستنی مەودای نێوان خەڵک دڵنیا ببین.
• شوێنی پاکوخاوێنی دانراوە بۆ پاککردنەوەی دەست.
لە هاووڵاتیان داوا دەکەین کە خزمەتی گشتگیری ئۆنلاین بە کار بهێنن لە ناونیشانی www.bornheim.de/online-dienste. سەبارەت بە بابەتەکانی تر، بۆ گرتنی وادەی چاوپێکەوتن، بە تەلەفۆن یان ئیمەیل پەیوەندی بکە بە نووسینگەی پەیوەندیدارەوە. دەتوانیت لەڕێگەی ژمارە تەلەفۆنی 02222 945-18 و 182 یان لەڕێگەی ناونیشانی ئیمەیلی buergerbuero(at)stadt-bornheim.de پەیوەندی بە نووسینگەی هاووڵاتیان (Bürgerbüro)ـەوە بکەیت.
شاری بۆرنهایم خزمەتەکانی یارمەتیی کۆمەڵایەتی ڕێک دەخات. ئەو کەسانەی کە داوای یارمەتی دەکەن و کەسانی خۆبەخش دەتوانن پەیوەندی بەم کارمەندانەوە بکەن لە نووسینگەی خۆشبژێویی کۆمەڵگا: سۆنیا یۆیشتاین (Sonja Joisten)، تەلەفۆن: 02222 945-344، ئیمەیل: sonja.joisten(at)stadt-bornheim.de، هەروەها، بیلیانا ڕۆلینگەر (Biljana Rollinger)، تەلەفۆن: 02222 945-151، ئیمەیل: biljana.rollinger(at)stadt-bornheim.de تۆ دەتوانی هەموو زانیاری و خزمەتەکان لەم ناونیشانانەی خوارەوە ببینیت: www.bornheim.de/hilfen-in-der-corona-krise یان www.instagram.com/bornheim_zeigt_herz
خاوەنکاران، کارمەندان و یاریدەرانی فەرهەنگی دەتوانن لەم ناونیشانەی خوارەوە زانیاری دەست بخەن لەبارەی بەرنامە گشتگیرەکانی دابینکردنی بوودجە و خزمەتەکانی پاڵپشتیی حکوومەتی فیدراڵ و ویلایەتی نۆردڕاین-ڤێستفالێن: www.bornheim.de/wirtschaftsfoerderung
دەتوانیت لە داشبۆردی کۆڤید-19 دا زانیاریی نوێ و بەڕۆژ لەبارەی کەیسەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوچەی ڕاینزیگ (Rhein-Sieg-Kreises) بخوێنیتەوە. ئێستا بیبینە
ناوچەی ڕاینزیگ هەروەها هێڵێکی تەلەفۆنی تایبەتی دامەزراندووە بۆ وەڵامدانەوەی هەر پرسیارێکی گشتی لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا. ژمارەی ئەم هێڵی تەلەفۆنە بریتیە لە 02241 13-3333و لە ڕۆژانی هەفتە لە کاتژمێر 8ی بەیانی هەتا 6ی دواینیوەڕۆ وەڵامی هاووڵاتیان دەداتەوە و لە ڕۆژانی یەکشەمە و پشووی گشتیش لە 10ی بەیانی هەتا 4ی دوای نیوەڕۆ لەبەردەستە.
لەم ناونیشانە دەتوانیت هەموو زانیاری و ڕێسا هەنووکەییەکان بخوێنینەوە: www.bornheim.de/corona